close
تبلیغات در اینترنت
دین

sharj

شنبه 23 آذر 1398

دین

تبلیغات
سایت اسکینک دات آی آر
2
جستجوگر پیشرفته سایت



مزایای عضویت درسایت

تبلیغ شما مزایای عضویت

ســــوود ‌و مەرجەكانی هاوسەرگیری لـە ئیســــلامـــدا


بەهەشت
هاوسەرگیری سیستەمێكی كۆمەڵایەتی توندوتۆڵە، هەر لە دێر زەمانەوە هەبووە لەو ڕۆژەی كە باوكە ئادەم و دایكە حەوامان خوڵقێنراون لە لایەن خوای پەروەردگارەوە، و یەكەمین دوو هاوسەرێكن كە مێژووی مرۆڤایەتی ـ لە سەر گۆی زەوی ـ ناسیبێتیان
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: [ وَقُلْنَا يَا آدَمُ اسْكُنْ أَنْتَ وَزَوْجُكَ الْجَنَّةَ ] (البقرة: 35).
بەڵكو هاوسەرگیری بنەوایەكە لە بنەواكانی دروست كراوەكانی خوای پەروەردگار، هەروەك فەرموویەتی: [ وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ] (الذاريات: 49).
كەواتە هاوسەرگیری قەداسەت و پیرۆزیەكی بەرز و بڵندی هەیە، بۆیە دەبێت هەموو كۆمەڵگایەكی چاك و دروست ڕەچاوی بكات و لەسەری بڕوات.
ئاینی ئیسلامی پیرۆزیش گرێبەستی هاوسەرگیرێتی، و خودی هاوسەرگیریەكەی لە بەڕێزترین گرێبەستەكان زانیوە، ئەوەش لەبەر پەیوەست بوونی بە خودی مرۆڤەوە، كە بەڕێزترین دروست كراوەكانی پەروەردگارە، چونكە پێكەوە گرێدانی پیاو و ئافرەتە بە پەیوەندی سۆز و خۆشەویستی و ڕەحم بەیەكداهاتنەوە، هەر ئەویشە ـ واتە: هاوسەرگیرێتی ـ هۆكاری خستنەوەی وەچە و نەوەیەك كە مرۆڤ ئاواتی ئەوەی لێبكات كە بۆخوا سوڵحاو و چاكەكاربن، هەر ئەویشە هۆكاری پاراستنی دامێن لە خراپەكاری و بەد ڕەوشتی... هتد.
بەواتایەكی تر هاوسەرگیری لە ئیسلامدا پێویستیەكە لە پێویستیاكانی كۆمەڵگای موسڵمان، چونكە تاكە ڕێگەی شەرعیە بۆ بەرپاكردنی كۆمەڵگای بچوك ـ كە خێزانە ـ لە سەر بنەوای سۆز و خۆشەویستی و ڕەحم و خۆپارێزی و پاراستنی ڕەچەڵەك، و پێشبڕكێ‌ تیاكردنی بۆ ڕەوشت جوانی و ڕەسەنێتی ئاكارەكان.
جا ئەگەر بازاڕی هاوسەرگیری تووشی كەساسی بوو، ئەوا ئەو كاتە داڕوخان و لێكداترازان و بێ‌نەوایی دەبێت بە بەشی ئەو كۆمەڵگایە، ئاشوب و فیتنەیەكی گەورە لە زەمیندا بەرپا دەبێت.

فایلی هاوپێچ:

امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

Rozblog.com رز بلاگ - متفاوت ترين سرويس سایت ساز
3
آمار
آمار مطالب آمار مطالب
کل مطالب کل مطالب : 374
کل نظرات کل نظرات : 56
آمار کاربران آمار کاربران
افراد آنلاین افراد آنلاین : 2
تعداد اعضا تعداد اعضا : 84

آمار بازدیدآمار بازدید
بازدید امروز بازدید امروز : 44
بازدید دیروز بازدید دیروز : 27
ورودی امروز گوگل ورودی امروز گوگل : 0
ورودی گوگل دیروز ورودی گوگل دیروز : 0
بازدید هفته بازدید هفته : 279
بازدید ماه بازدید ماه : 816
بازدید سال بازدید سال : 99,867
بازدید کلی بازدید کلی : 282,808

اطلاعات شما اطلاعات شما
آِ ی پیآِ ی پی : 34.237.51.159
مرورگر مرورگر :
سیستم عامل سیستم عامل :
ورود کاربران
نام کاربری :
رمز عبور :

رمز عبور را فراموش کردم ؟